راپۆرت
مه‌ودا میدیا نهێنى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه‌كان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا له‌به‌رانبه‌ر سه‌ردانیكردنى بۆ هه‌ولێر دوو داواى له پارتیی دیموكراتیی كوردستان كردووه و ئه‌وانیش رازى بوون.
ماوه‌ى دوو رۆژه ده‌ستكراوه به دانانى ئاڵاى توركیا له‌ناو شارى هه‌ولێرو له فڕۆكه‌خانه و رێگا سه‌ره‌كییه‌كانى هه‌ولێر به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى و میدیاكانى نزیك له پارتیی دیموكراتیی كوردستانیش به گرنگییه‌وه ئه‌و وێنانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان بۆ هه‌رێمى كوردستان له رووى دیبلۆماسییه‌وه بابه‌تێكى گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له پشت سه‌ردانه‌كه و هاتنه‌كه‌یه‌تى جێگه‌ى تێڕامانه و پارتیش له‌و رووه‌وه داواكانى توركیاى قه‌بوڵكردووه بۆ سه‌ردانێكى له‌و شێوه‌یه.
توركیا له‌به‌رانبه‌ر سه‌ردانیكردنى هه‌ولێر داوایكردووه له پارتى پێویسته ئاڵاى توركیا به زۆربه‌ى شوێنه‌كانى شارى هه‌ولێر هه‌ڵبواسرێت، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ولێر وه‌ك شارێكى توركى ببنێرێت و پارتیش به‌و داوایه رازى بووه، ئه‌گه‌رنا له ماوه‌ى رابردوو چه‌ندین گه‌وره به‌رپرس و سه‌رۆكى وڵاتان چونه‌ته هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام به‌و شێوه‌یه ئاڵاى وڵاتان هه‌ڵنه‌واسراوه، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات توركیا به ناچارى ئه‌و كاره‌ى به پارتى كردووه.
به‌شێكى تر‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى توركیا بۆ هه‌ولێر ئه‌وه‌یه، ئه‌ردۆغان به پارتى ده‌ڵێت "به‌رده‌وام ده‌بێت له لێدان له په‌كه‌كه و بۆ ئه‌وه‌ش پێویستى به هاوكارى پارتى هه‌یه و ده‌بێت له سنورى دهۆك زیاتر بێته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، پارتیش ره‌زامه‌ندبووه توركیا بێته ناو خاكى هه‌رێم".
به‌ختیار عه‌لى، نوسه‌رى دیاری كورد له‌و باره‌وه نوسیویه‌تى "ئه‌ى وه‌ته‌ن مه‌فتونى تۆم، به‌ڵام نامه‌وێت شێوه‌تم بیربكه‌وێته‌وه، كه خۆت پێڵاوى دوژمنان ماچ ده‌كه‌ى كێ وه‌ك سه‌گ په‌تكه‌مو بیخه‌مه ژێر پێته‌وه".