کوردستانی

ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیركرا كه‌هۆكارى رووداوه‌كه‌ى دوێنێى كه‌لار بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیركرا كه‌هۆكارى رووداوه‌كه‌ى دوێنێى كه‌لار بوو

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبیل و شۆفێرە دۆزرانەوە کە تۆمەتبارن بە روودانی روداوى هاتوچۆکەی دوێنێى سه‌ر رێگەی کەلار- کفری كە به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداو حه‌وت كه‌سى تریش برینداربوون.

سامان عه‌لی، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆی گه‌رمیان راگەیاند "ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌وه‌ى دوێنێ سێشه‌ممه‌، ده‌ستى شكاندوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و مینی پاسه‌ى كه‌ به‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكاره‌وه‌ له‌ رێگاى كه‌لار- كفری وه‌رگه‌ڕا، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ و شۆفێره‌كه‌یشی گیراوه‌".

ئه‌وكات وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ مینی پاسه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ ده‌ستى به‌سه‌ردا شكێنراوه‌ته‌وه‌ و شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ش كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و ئۆتۆمبیله‌كه‌یان وه‌رگه‌ڕاوه‌.

بەپێی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلە دەستبەسەرداگیراوەکە کە تۆمەتبارە بە دەستشکانەوە بەسەر مینی پاسەکەدا، نیسان سێنترای مۆدێل 2016ـی رەنگ سپییە.

شایه‌نى باشه‌، دوێنێ سێشه‌ممه‌، مینی پاسێك كه‌ ژماره‌یه‌ك خوێندكارى ئاماده‌یی باكورى له‌ كه‌لار ده‌گواسته‌وه‌ کفری بۆ ئەنجامدانی گه‌شتێكى زانستى، له‌ نزیك گوندی حه‌سیره‌ وه‌رگه‌ڕا، به‌وهۆیه‌وه‌ 4 كچه‌ خوێندكار گیانیان له‌ده‌ستدا و 5 كچه‌ خوێندكارى تر و مامۆستایه‌ك و شۆفێری مینی پاسه‌كه‌ش بریندار بون.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان