کوردستانی
ماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ درێژ کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بۆ ماوەی 10 رۆژ ماوەی قەدەغەی هاتووچۆ درێژکراوەتەوە واتە تاوەکو 10ی نیسانی 2020.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگارەکان و وەزیری تەندروستی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارماندا بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ درێژ بکرێتەوە واتە لە 1ی نیسان تاوەکو 10ی نیسانی 2020".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەمشەو کاتژمێر 12:00ەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها هیچ گەشتیارێکیش بۆی نییە بێتە هەرێمی کوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "لە نیگەرانی و ناخۆشییەکانی هاوڵاتییان تێدەگەین و سوپاسییان دەکەین کە پابەندی رێنماییەکانن و هیوادارین بەردەوام بن لە پابەندبوونیان".
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان کرد هاوکاتی یەکتر بکەن رێز لە یەکدی بگرن.