راپۆرت
كێشه‌ى دانانى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق به‌رده‌وام ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، به‌مزوانه دانیشتنى په‌رله‌مانى عیراق بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ناچێت.
حسێن عەرەب، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند "بەمزوانە پەرلەمانی عیراق دانیشتنێكی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامنادات".
باسى له‌وه‌شكرد "سالم عیساوی نزیكبوو لە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەگەر دانیشتنەكە هەڵنەگیرایە، پەرلەمانتارانی تەقه‌دوم رێگەیان نەدا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك تەواوبكرێت، هەیبەت حەلوبسی قسەی بە موسەننا سامەڕائی وتووەو لێیداوە بەبێ هیچ هۆكارێك".
وتیشى "عیساوی كاندیدی كوتلە سوننیەكانە نەك خەمیس خەنجەر و هەندێك لە پەرلەمانتارەكان وێنەی كارتی دەنگدانیان گرتووە لەكاتی دەنگداندا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "محەمەد شیاع سودانی داوای نەكردووە دەنگ بە عیساوی یاخود هیچ كاندیدێكی تر بدرێت، سودانی بە لیستێكی جیا بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو دەكات و سەدریەكانیش هیچ كێشەیەكیان نیە لە پشتیواینكردنی".
نه‌جوا كاكه‌یی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئێمه چاوه‌ڕێى دانیشتنى په‌رله‌مانى عیراق ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردن و ده‌نگدان به كه‌سێك بۆ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عیراق و ته‌نها له‌سه‌رمانه به‌پێى ئه‌و رێنماییانه‌ى پێمان ده‌درێت به‌شدارى پرۆسه‌كه بكه‌ین".
ع،ه