کوردستانی

رێگریی لە ناردنی گەنمی جوتیاران بۆ كەركوك دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگریی لە ناردنی گەنمی جوتیاران  بۆ كەركوك دەكرێت
ژمارەیەك لە جوتیارانی سنوری ناحیەی نەوجول رێگرییانكرد لە ناردنی گەنمی جوتیارانی گەرمیان بۆ سایلۆی كەركوك، بەڵام دواتر كێشەكە چارەسەركرا.

جەلال ئەحمەد، سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی جوتیارانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند" چەند جوتیارێك لە سنوری ناحیەی نەوجول ریگرییان كردووە لەوەی جوتیارانی سنوری گەرمیان گەنمەكانیان ببەن بۆ سایلۆی كەركوك". 

وتیشی"بە هەوڵی هەریەك لە قایمقامی قەزای كفری و بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول كێشەكە چارەسەركراوە و جوتیارەكانیش بەڵێنیانداوە جارێكیتر رێگری لە جوتیاران نەكەن بۆ بردنی گەنمەكانیان بۆ سایلۆی كەركوك".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"هۆكاری رێگریكردنی ئەو جوتیارانە ئەوەبووە كە ئەوانیش بەرهەمی گەنمیان هەبووە و وتوویانە تا سایلۆی كەركوك گەنمەكانی ئەوان وەرنەگرێت رێگا بە هیچ كەسێكیتر نادەن گەنم بباتە سایلۆی كەركوك.
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان