کوردستانی
هێزه ئه‌منییه‌كانى هه‌ولێر ناتوانن دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شه‌ڕ له‌نێوان هێزى ئاسایش و هێزه‌كه‌ى خورشید هه‌ركى له قه‌زاى خه‌باتى هه‌ولێر دروستبووه و هێزه ئه‌منییه‌كان تواناى كۆنترۆڵكردنیان نه‌ماوه.
كه‌سێك نزیك له شه‌ڕه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هێزێكى زۆرى ئاسایشى هه‌ولێر بۆ كۆنترۆڵكردنى شه‌ڕه‌كه چووه‌ته ناوچه‌كه، به‌ڵام نه‌توانراوه كۆنترۆڵى بكات".
باسى له‌وه‌شكرد "هێزه‌كه‌ى خورشید هه‌ركى رووبه‌ڕووى هێزه ئه‌منییه‌كان بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕه‌ته‌قه روویداوه و به‌هۆیه‌وه زیانێكى زۆر به‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌وتووه".
له‌باره‌ى كوژرانى كه‌سێك وتیشى "باس له‌وه ده‌كرێت به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه".
ع
بیروڕا



