ئابووری
به‌شه‌خۆراكێكى تر ده‌درێت به هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیى خۆراك له سلێمانى رایگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكێكى تر ده‌درێته هاوڵاتییان له شه‌ش مادده پێكهاتووه.
كامه‌ران فه‌تاح، بەڕێوەبەر بازرگانیی خۆراكی پارێزگای سلێمانی به‌مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند " ئاگاداری بنكەكانی دابەشكردنی خۆراك ده‌كه‌ین لە 261 تا 291 ناوشار و دەرەوەی شار، دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی چوارەم بە داتای مانگی شەش دەكرێت".
وتیشى "ماددەكانی خۆراك بریتییە لە برنج سێ كیلۆگرام، شەكر یەك كیلۆ، زەیت یەك لیتر، نیسك یان نۆكی خڕ 250 گرام، لەتكە نۆك 750 گرام، دۆشاوی تەماتە 400 گرام".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ماددەی برنج رەزامەندیی پێشوەختەی لەسەر دراوە و دابەشكردنی بەردەوام دەبێت تا هەموو بنكەكان وەریدەگرن".
ع
بیروڕا



