کوردستانی
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆنابێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نزیكه‌ى 70 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاماده‌نییه كۆببێته‌وه و چاره‌سه‌رێكى ئه‌و دۆخه بكات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه "وەزیرەكانی هەرێمی كوردستان ئاگاداركراونەتەوە كە كۆبوونەوەی سبەینێ چوارشه‌ممه، 9ى ته‌مووز، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ناكرێت".
كۆنه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم له‌كاتێكدایه، دۆخى هه‌رێم زۆر خراپه و فه‌رمانبه‌ران زیاتر له دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كى پێنج كه‌سى پێكبهێنرێت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه له پێنج وه‌زیرى عیراق پێكهاتووه و دوانیان كوردن.
ع
بیروڕا



