کوردستانی
عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حموود حزب دروستده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌و كێشانه‌ى له ماوه‌ى رابردوو له‌ناو پارتى سۆسیال دیمو‌كراتى كوردستان دروستبوون، دواتریش سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه به كۆى ده‌نگ عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حموودیان وه‌ك جێگرى سه‌رۆكى حزب له ریزه‌كانى حزبه‌كه دورخسته‌وه، له ئێستادا ناوبراو به‌نیازى دروستكردنى حزبه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییه تایبه‌تانه‌ى به مه‌ودا میدیاى دراون "عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حموود له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى ده‌ركردنى له‌ناو ریزه‌كانى پارتى سۆسیال دیموكرات هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ دوو حزبى تر دروستكردووه".
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتیشى "له رێگه‌ى كه‌سه نزیكه‌كانى عه‌بدوڵڵاوه په‌یوه‌ندى به چه‌ندین ئه‌ندام و كه‌سى ناو پارتى سۆسیال دیموكرات كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه لاى عه‌بدوڵڵا و باسى له دروستكردنى حزب كردووه".
باسى له‌وه‌شكرد "له ئێستادا عه‌بدوڵڵاى حاجى مه‌حموود سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى 500 كه‌سه بۆ ئه‌وه‌ى به فه‌رمى پێشكه‌شى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراقى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت و حزبه‌كه‌یان رابگه‌یه‌نن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "تا ئێستا ناوى حزبه‌كه دیار نییه، به‌ڵام چاوه‌ڕێى كۆكردنه‌وه‌ى ناوه‌كانن و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته دواى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مان و به فه‌رمى حزبه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت".
ع،ه