ئابووری
ته‌یف سامى: هه‌موو مانگێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق باسى له‌وه‌كردووه هه‌ركات حكومه‌تى هه‌رێم پابه‌ندبوو، هه‌موو مانگێك به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم وه‌ك خۆى ده‌نێرین.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عیراق كۆبوونه‌ته‌وه له‌باره‌ى چه‌ند پرسێك و یه‌كێك له‌وانه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
تەیف سامی لە وەڵامى پرسیارى په‌رله‌مانتاره كورده‌كان بۆ ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم وتویه‌تى "لەگەڵ پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رادەستکردنی داهاتی نانەوتی و پرۆسەی 'تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران، ئەو بڕەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا دیاریکراوە، هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا دەنێرین".
هه‌روه‌ها وتویه‌تى "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ مووچەی هێزە ئەمنییەکان نییە و ئێستا لیستیی مووچەکانیان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە وردبینی تێدادەکرێت و دواتر پارەکەیان بۆ دەنێردرێت".
ع،ه