کوردستانی

تێكچوون و ناخۆشى رێگاوبانى گونده‌كان كۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تێكچوون و ناخۆشى رێگاوبانى گونده‌كان كۆتایی دێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ تێكچوونى رێگاوبانى گونده‌كانى سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ئه‌و زییانانه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوودا به‌ هۆى بارانبارینه‌وه‌ به‌ر رێگاكان كه‌وتووه‌، به‌رێوه‌به‌رى رێگاوبانى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت "بەپێی ئەو توانایەی له‌ به‌رده‌ستدایه‌ له‌ ئێستادا كارى چاككردنى چەندین رێگای گونده‌كانیان ده‌ستپێكردووه‌، به‌شێوه‌ى تێکەڵەرێژکردن و قیرتاوكردن".

ئەندازیاری شارستانیی عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وەک بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بودجەیەکی تایبەتیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ بۆ قیرتاو یان چاککردنی رێگاوبانەکانی گوندەکان، بەڵام بە شێوەیەکی گشتیی بەپێی ئەو توانایەی هه‌یانه‌ له‌ ئێستادا كارى چاككردن له‌ چەندین رێگای گونده‌كان ده‌ستیپێكردووه‌ و لە ئێستادا ئیشی لێدەکەن".

وتیشى "له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و رێگایانه‌ تێکەڵەرێژکردنى بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لەھەمانکاتدا چەند پرۆژەیەکی قیرتاوکردنیشیان دەستپێکردووە بەتایبەت رێگای دێلێژە كه‌ ئێستا ئیشكردن له‌و رێگایه‌ گه‌شتووه‌ته‌ 20%".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "لەگەڵ ئه‌وانه‌شدا له‌ ماوەیەکی نزیکدا، له‌ چەند پرۆژەیەکی تر بەشێوەی راستەوخۆ دەستبەکار دەبن، لەوانە رێگای گوندى بێستانە بۆ بەکر بایەف، هه‌روه‌ها دروستکردنی رێگای بیەڕەش لە ناحیەی پێباز كه‌ قیرتاوى ده‌كه‌ن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان