ئابووری

حکومەتى عیراق له‌ نوێترین پلانیدا سه‌رچاوه‌ى داهاتى هه‌رێم وشك ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتى عیراق له‌ نوێترین پلانیدا  سه‌رچاوه‌ى داهاتى هه‌رێم وشك ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

حکومەتى عیراق به‌ دانانى دوو خاڵى پشكنین لە نزیک دەروازە سنوورییەکانى هەرێمی کوردستان فشار له‌ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم دروستده‌كات و بەڕێوەبەرى گشتیى گومرکیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "حكومه‌تى عیراق مه‌به‌ستێتى سه‌رچاوه‌ى داهاتى هه‌رێمى كوردستان کەمبکاته‌وه‌ و وشكى بكات".

له‌ ئێستادا حكومەتی عیراق به‌ كردنەوەی دوو خاڵى پشکنینى گومركى لە نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عیراقدا  سەرقاڵه‌ كه‌ دەکەونه‌ پارێزگاى موسڵ، نزیک لە دەروازەى سنووریى ئیبراهیم خەلیل و پارێزگاى دیالە لە نزیک ده‌روازه‌ى نێودەوڵەتى پەروێزخان.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەرى گشتیی گومركى هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد "هه‌موو ئەو كاڵایانەی لە تورکیا و ئێرانەوە هاوردە دەکرێن لە ده‌روازه‌كانى (ئیراهیم خەلیل، پەروێزخان، حاجى ئۆمەران و باشماخ)، و ره‌وانه‌ى شارەكانی عیراق ده‌كرێن، ده‌بێت لەو دوو خاڵەى (موسڵ و دیالە) پشکنینى بۆ بکرێت، پاشان رێگەپێدانى بۆ دەکرێت".

راشیگه‌یاند "حكومه‌تى عیراق ده‌یه‌وێت به‌و كاره‌ى فشار  دروستبكات، چونكه‌ مه‌به‌ستێتى سه‌رچاوه‌ى داهاتى گومركى هەرێمى کوردستان کەمببێته‌وه‌ و وشک بكات".

روونیشیكرده‌وه‌ "له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش حكومه‌تى هەرێم لەگەڵ حکومەتى عیراق گفتوگۆ دەکات و هەنگاوەکان دەگرێتەبەر".

بەپێی پلانی حكومەتی عیراق، رێگە بەهیچ بارێک نادرێت کە لە 14 دەروازە نافەرمییەکەی هەرێمی كوردستانەوە هاتوون کە له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ بە فەرمی نەناسێندراون، تاوەكو دووبارە گومرک نەکرێنەوە، عیراق لە رێگای ئەو بازگانەوە تاریفەی گومرکی خۆی دەسەپێنێت و رێگە بە لێخۆشبوونی گومرکی نادات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان