ئابووری

نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمدا مه‌بله‌غێك به‌رزتربووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمدا مه‌بله‌غێك به‌رزتربووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخی زێر جارێکی تر بەرزبووەوە و لە ئێستادا ئۆنسیەک لەو کانزایه‌ بە دوو هەزار و 365 دۆلاره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ لە بازاڕەکانی هەرێمیش ره‌نگى داوه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك بڕى نۆ هەزار دینار بۆ هه‌ر مسقاڵێك زیادى كردووه‌.

ئەمڕۆ هەینی 21ى حوزه‌یرانى 2024، نرخی زێر لە بازاڕەکانی ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 35 دۆلار بەرزبووه‌وه‌، و لە ئێستادا یەک کیلۆگرامیش بە 75 هەزار و 987 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی زێركاریگه‌رى له‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش هه‌یه‌ و ئێستا لەبازاڕەکانی هەرێم نرخی هەر مسقاڵێک لە نێوان پێنج بۆ نۆ هەزار دینار بەرزبووەته‌وە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوه‌یه‌یە:

زێڕی عەیار 18 به 420 هەزار دینارە.

زێڕی عەیار 21 به 491 هەزار دیناره‌.

زێڕی عەیار 22 به 516 هەزار دینارە.

زێڕی عەیار 24 به 562 هەزار دینارە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان