کوردستانی
ژماره‌ى ئه‌و حاجییانه‌ى بێسه‌روشوێنن ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دەستەی حەجی عیراقی، رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌باره‌ت به‌و حاجییانه‌ى كه چارەنووسیان نادیاره بەدواداچوون ده‌كه‌ن، تاوەکو ئێستاش لەلایەن کۆمپانیاکانی حەج و عومرەوە ناوی 18 حاجییان پێدراوە".
سیروان عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف لە دەستەی باڵای گشتیی حەج و عومرەی عیراق، راشیگه‌یاند "ناوی ئه‌و حاجییانه‌ى كه بێسەروشوێنن داوەتە کۆنسوڵخانەى عیراق له شاری جه‌دده، چونکە ئەوان دەتوانن به ره‌سمى بەدواداچوون و گەڕان بۆ چارەنووسیان بکەن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، ژماره‌ى ئه‌و حاجییانه‌ى ئەمساڵ بە ره‌سمى به مه‌به‌ستى به‌جێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج رۆیشتوون بۆ سعودیه، چوار هه‌زار و 685 كه‌سه، بەڵامئه‌و كه‌سانه‌ى بە ڤیزەی یەک ساڵی و دوور رۆیشتوون، ژماره‌یان نازاندرێت و ژمارەیەکیشیان له ئێستادا بێسەروشوێنن.
پ ح ع