ئابووری

داهاتى فرۆشتنى نه‌وت بڵاوكرایه‌وه‌ "بزانه‌ چه‌نده‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى فرۆشتنى نه‌وت بڵاوكرایه‌وه‌ "بزانه‌ چه‌نده‌"

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى دارایى عیراق داهاتى نەوتى بۆ چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵ بڵاوكرده‌وه‌ و وەزارەتى نەوتیش، داتاى فرۆشتنى نەوتى بۆ ئه‌و چوار مانگه‌ ئاشكرا كرد.

به‌پێى راگه‌یاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، لە چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵدا  داهاتى  نه‌وت 38 تریلیۆن دینار بووە و 89%ى کۆى داهاتى پێکهێناوە.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، وەزارەتى نەوتى عیراق فرۆشتنى نه‌وتى لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوه‌ ئاشكرا كردووه‌ و رایگه‌یاندووه‌ "له‌ چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵى زیاتر لە 405 ملیۆن بەرمیل نەوتى خاوى فرۆشراوە".

له‌ ئێستادا نرخى نەوتى خاو لە جیهاندا لەسەروو 85 دۆلاردایە و عیراقیش مانگانە زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەى دەرەوە دەکات.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان