ئابووری

گرانبوونى نرخى به‌نزین بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرانبوونى نرخى به‌نزین بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ گرانبوونى نرخى به‌نزین له‌م چه‌ند رۆژه‌دا، سەرچاوەیەک لە نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژه‌ به‌ ھاتنی گەشتیاران و زۆری خواست ده‌كات 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ رایگه‌یاند "بەراورد بە ماوەکانی رابردوو له‌ ئێستادا بڕی ھاتنی بەنزین بۆ سلێمانی کەمتر بووەتەوە".

وتیشى "هه‌روه‌ها ھاتنی گەشتیارانیش بۆ ھەرێم و زۆری خواست لەسەر به‌نزین بووەته‌ ھۆی گرانبوونی نرخه‌كه‌ى".

هاوكات، له‌ سه‌ر هه‌مان پرس مه‌ودا میدیا چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندى كرد به‌ وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانییه‌وه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه‌ به‌رده‌ست نه‌بوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان