ئابووری

ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى دارایى عیراق دابەشکردنى مووچەى مانگى شه‌شى راگه‌یاند و داوا له‌ فەرمانگەى ژمێریارى ده‌كات دەست بە رێکارەکانى پارەدارکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بكات.

له‌ راگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "فەرمانگەى ژمێریارى لەسبەینێوە دەستدەکات بە رێکارەکانى پارەدارکردنى مووچەى مانگى حوزەیرانى فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان بەپێى ئەو خشتە پەیڕەکراوەى کە لەدابەشکردنى مووچەدا هەیە".

ئه‌مه‌ لەکاتێکدایە، تاوه‌كو ئێستا مووچەى مانگى پێنجى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە له‌ لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ دابەش نەکراوە، هاوكات هێشتاش لیستى مووچەى مووچه‌خۆران نه‌نێردراوه‌ بۆ عیراق.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان