راپۆرت

قاچاخچییه‌كان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


قاچاخچییه‌كان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

بە گوێرەی راپۆرتێكى ئاژانسى ئاسۆشێتد پرێس، گرووپەکانی قاچاخی کۆچبەران بۆ بریتانیا و فەڕەنسا کە زۆربەیان کوردی عیراقین، مانگانە نزیک بە یەک ملیۆن دۆلار داهاتیان هەیە.

له‌ راپۆرتێكى ئه‌و ئاژانسه‌ هاتووه‌ "دۆخی نالەباری کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەتی کوردەکانی عیراق لە کەمپەکانی کۆچبەران لە فەڕەنسا، وایكردووه‌ بە بەلەم بچنە به‌ریتانیا".

ئه‌و ئاژانسه‌ رۆڵی گرووپە قاچاخبەرە کوردە عیراقییەکانی لە قاچاخی کۆچبەران بۆ ئەوروپا به‌ گرنگ وەسف کردووە.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەو گرووپە قاچاخبەرانە لە هەر کەسێک 1000 بۆ 1500 دۆلار وەردەگرن، بەڵام لە بەرانبەریشدا گرنگی نادەنە ئاسایش و ئەمنیەتی کۆچبەرەکان، داهاتى یه‌ك مانگى هه‌ر قاچاخچییه‌ك زیاتر له‌ ملیۆنێك دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه‌".

ئارى جه‌لال، سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى لوتكه‌ تایبه‌ت به‌ كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "قاچاخچییه‌كان نازانرێت كێن و چۆن كار ده‌كه‌ن، هه‌ر قاچاخچییه‌كیش ئاشكرا بێت و دیار بێت، ده‌ستگیرده‌كرێت، له‌ ماوه‌ى رابردووش چه‌ندین قاچاخچیى ده‌ستگیركراون".

وتیشى "ئه‌وان به‌شێوه‌ى گروپات كار ده‌كه‌ن و هه‌موویان بۆ كه‌سێك كارده‌كه‌ن كه‌ كه‌س نازانێت له‌ كوێیه‌ و هیچ كه‌سێكیش نایبینێت".

رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى رابردوو، یه‌ختێكى كۆچبه‌ران له‌ ئاوه‌كانى ئیتاڵیا ژێر ئاو كه‌وتوو به‌هۆیه‌و زیاتر له‌ 50 سه‌رنشین خنكان كه‌ زیاتر له‌ 35 سه‌رنشینیان كوردى هه‌رێمى كوردستان بوون.


ع،ه
Qaiwan
Qaiwan