عیراقی
بێدەنگیی پارتی، هاوپەیمانیی نەسری هێنایەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بێدەنگی پارتی دیموكراتی كوردستان بە لەشكركێشییەكەی سوپای توركیا و داگیركردنی خاكی كوردستان، هاوپەیمانی نەسر بەیاننامەیەكی بەپەلەی بڵاوكردەوە.
لە بەیاننامەیەكدا هاوپەیمانیی نەسر دەڵێت" بە توندی ئیدانەی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا دەكەین لە قەزای ئامێدی كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەبێ هیچ لەبەرچاوگرتنێكی سەروەری خاكی عیراق هاتوونەتە ناوچەكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"بەردەوامبونی سوپای توركیا لە بەزاندنی سەروەریی خاكی عیراق، پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات بەرەو ئاڵۆزییەكی گشتگیر دەبات لە كاتێكدا كە حكومەتی عیراق بە هیچ شێوەیەك بەو لەشكركێشییانە رازی نییە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاوپەیمانیی نەسر داوای لە هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان و تەواوی لایەنە سیاسییەكان كردووە كە هەڵوێستێكی جدییان هەبێت لە بەرامبەر لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا.
ئ.پ