کوردستانی

هێرشى توركیا به‌ هاوكارى عیراق ئه‌نجامده‌درێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشى توركیا به‌ هاوكارى عیراق ئه‌نجامده‌درێن

مه‌ودا میدیا-

راوێژكارێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌ هاوكارى عیراق ئه‌نجامده‌درێن.

ئیبراهیم سەمیدعی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگه‌یاند "هه‌ماهەنگی لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە هه‌یه‌ سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ناو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".

باسى له‌وه‌شكرد "هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ هه‌ماهه‌نگن كه‌ توركیا له‌ناو خاكى هه‌رێم ده‌یكات دژى په‌كه‌كه‌".

ماوه‌ى چه‌ند رۆژه‌ توركیا هێزێكى زۆرى هێناوه‌ته‌ سنورى دهۆك و ئامێدى بۆ شه‌ڕى په‌كه‌كه‌، پێشتریش واشنتۆن له‌و باره‌وه‌ گڵۆپى سه‌وزى بۆ توركیا هه‌ڵكردبوو.

ع
Qaiwan
Qaiwan