کوردستانی

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسەكەی كەلار لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسەكەی كەلار لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە

مه‌ودا میدیا-
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی لە كەلار ئاشكرایكرد، تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە. 

ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئۆتۆمبێلەكەم لە حەوشەی ماڵەكەمدا بووە و شۆفێرەكەم هێناویەتە دەرەوە و هیچ كێشەیەك نەبووە، بەڵام دوای بردنەدەرەوەی بە نزیكەی چارەكێك ویستوومانە بەڕێبكەوین و لەو كاتەدا تەقیوەتەوە". 

وتیشی "هیچ زیانێكی گیانییان پێنەگەیشتووە و پێش ئەوەی ئاگرەكەیان بگاتێ‌ لە ئۆتۆمبێلەكە دابەزیون و رزگاریان بووە".

باسی لەوەشكرد "ئەوەی روویداوە كردەوەیەكی تیرۆریستی بووە لە دژی ئەو، چونكە هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە چاودێریم كراوە و بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیش تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە و بۆمبەكەش لەبنی ئەو تایەدا دانراوە كە خۆی لە ئاستیدا دادەنیشێت". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان