کوردستانی
تا ئێستا نزیكەی 600 هەزار تۆن گەنم رادەستی بەغدا كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمتر لە 600 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی رادەستی حكومەتی عیراق كردووە و لە ماوەی داهاتووشدا بەشێكیتر لە گەنم رادەستی عیراق دەكرێت.
كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان راگەیاند" دوێنێ یەكشەممە، نزیكەی 600 هەزار تۆن گەنمیان رادەستی حكوومەتی عیراق كردووە و 132 هەزار تۆن گەنمیش دەمێنێتەوە كە بڕیارە ئەو بڕەش لە ماوەەیەكی كورتدا رادەست بكرێت".
وتیشی "تا ئێستا تەنها 70 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران گەشتووەتە هەرێم و بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە، بەشێكی تری جوتیارانیش ماون كە پارە وەربگرن و هەركات حكومەتی عیراق پارەكەی نارد راستەوخۆ دابەشیدەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "رێژەی گەنمی بەرهەمهاتوو لەمساڵدا لە هەرێمی كوردستان نزیكەی ملیۆنێك تۆن دەبێت".
باسی لەوەشكرد "بەپێی ئەو رێككەوتنەی كە لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق هەیانە ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت، بەڵام هێشتا ئەو بڕە بە تەواوی نەنێردراوە و نزیكەی 100 هەزار تۆنی ماوە".
ئ.پ