کوردستانی

پارتى ده‌یه‌وێت كه‌ركوك له‌ده‌ستى كورد نه‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتى ده‌یه‌وێت كه‌ركوك له‌ده‌ستى كورد نه‌بێت


مه‌ودا میدیا-

پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌یه‌وێت كه‌ركوك له‌ ده‌ستى كورد نه‌بێت بۆیه‌ خه‌ریكى رێككه‌وتنێكه‌و ده‌یه‌وێت وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه‌ به‌كاربێنێت.

به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "پارتى به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ پارێزگارێكى كورد له‌ كه‌ركوك دابنرێت یان نزیكتر بڵێین دژى یه‌كێتى ده‌وه‌ستێته‌وه‌".

وتیشى "زانیاریی هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتى كاندیدى هه‌بێت بۆ پۆستى پارێزگار پارتى ئاماده‌ نییه‌ ده‌نگى پێبدات و ره‌تى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌واتاى ئه‌وه‌ى پارتى نایه‌وێت پارێزگارێكى كورد بۆ كه‌ركوك دابنرێت".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پارتى ده‌یه‌وێت وه‌ك تۆڵه‌ ئه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كه‌ركوك به‌كاربهێنێت ،چونكه‌ له‌ بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك دۆڕاو یه‌ك كورسى برده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ته‌واوى له‌ هه‌ندێ رووه‌وه‌ شكستى هێناوه‌".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان