کوردستانی

گه‌نده‌ڵییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كێشه‌یه‌كى نوێى بۆ خانه‌نشینان دروستكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


گه‌نده‌ڵییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كێشه‌یه‌كى نوێى بۆ خانه‌نشینان دروستكرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "حکومەتی هەرێم 32 ساڵە مانگانە لەسەدا حه‌وتی مووچەی لە فەرمانبەران بڕیوە بۆ سندووقی خانەنشینی،! بەڵام تاوه‌کو ئێستا سندووقی نەبووە و نازانرێت ئەو پارەیه‌ی چی لێکردووە!".

ئەمڕۆ سێشەممە 23ى ته‌ممووزى 2024، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ په‌رله‌مانى عیراق ئاشكرایكرد "کاتێک بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مووچەی خانەنشینی هاوتای عیراق دەکرێت لە سندووقی خانەنشینی عیراق مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازیی دەدرێت، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم پارەی لێبڕینی چەندین ساڵی رابردووی فەرمانبەران رادەستی سندووقی خانەنشینی عیراق بکات، جگە لەوە وردبینی لەدۆسێی خانەنشینان دەکرێت بەتایبەت سەربازیی کە پڕە لە ناشایستەیی و نایاسایی".

راشیگه‌یاندووه‌ "بەپێی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی (2014) یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عیراق مانگانە 25%ی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سندووقی خانەنشینی 10%ی لەمووچەی فەرمانبەران دەبڕدرێت و 15%ى حکومەت پارەی سندووقەکە دابین دەکات".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی روونیشی كردووه‌ته‌وه‌ "لە سەرەتای ئەمساڵەوە کە مووچە لەعیراقەوە هاتووە ئەو لێبڕینەی خانەنشینی عیراق لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڕیوە و داخڵی سندووقی خانەنشینی کردووە".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "عیراق مووچەی خانەنشینی لەسەرەتای مانگ لە سندووقی خانەنشینی دەدات نەک لەبودجەی گشتیی، ئەو سندووقەی عیراق تریلیۆنان دیناری تێدایە و وەبەرهێنانی پێدەکرێت، خانەنشین چاوەڕێ ناکات تاوه‌کو کۆتایی مانگ مووچە دەدرێت ئەو لێبڕینی مانگانەی خانەنشینی بۆیە داوە تاوه‌کو لەخانەنشینبوونیدا بەزەمانەتەوە مانگانە مووچەکەی لەو سندووقە وەربگرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan