گێتی

ئه‌و وڵاته‌ى سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌ركرد، سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ى سوێندى یاسایی خوارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌و وڵاته‌ى سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌ركرد، سه‌رۆكه‌ نوێیه‌كه‌ى سوێندى یاسایی خوارد

مه‌ودا میدیا-

له‌ پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى بەنگلادیش ده‌ستى له‌ پۆسته‌كه‌ى هه‌ڵگرت، حكومه‌تێكى كاتى پێكهێنرا و سەرۆکه‌كه‌ی  سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکار بوو.

بە هۆی خۆپیشاندانەکانى بەنگلادیشەوە، شێخ حەسینە، سەرۆک وەزیرانی ئه‌و وڵاته‌  دوای 15 ساڵ له‌ پۆسته‌كه‌ى دەستی لێهه‌ڵگرت و بەنگلادیش بەجێهێشت رۆیشته‌ هیندستان.

پاش ده‌ست هه‌ڵگرتنى شێخ حەسینە، بڕیار درا لە سەر پێکهێنانی حکومەتێكی کاتی و محەمەد یونس، بە شێوەیەکی کاتی سەرۆکایەتیی ئه‌و حکومەته‌ی لە ئەستۆ گرت.

محەمەد یونس، كه‌ براوەی خەڵاتی نۆبڵیشه‌ بۆ ئاشتیی، وه‌ك سه‌رۆكى حكومه‌ته‌ كاتییه‌كه‌ رایگه‌یاند "دەستوور دەپارێزم، پشتیوانیی دەکەم و جێبەجێی دەکەم".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan