عیراقی

توركیا رێككه‌وتنێكى كۆنى له‌گه‌ڵ عیراق زیندووكردووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا رێككه‌وتنێكى كۆنى له‌گه‌ڵ عیراق زیندووكردووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی عیراق رایگه‌یاند، هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا نەکراوە بۆ رێگەدان بە لەشکرکێشی و ئۆپه‌راسیۆنی سەربازیی لە قووڵایی خاکی عیراق.

فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق رایگه‌یاند "بەغدا و ئەنقەرە هیچ رێککەوتنێکیان لەبارە هاتنەناوەوەی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی عیراق نه‌كردووه‌، ئەوەی هەیە تەنیا یاداشتنامەیەکی لەیەکگەیشتنە، نەک رێککەوتن، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە سەردەمی رژێمی بەعس کراوە، تاریق ‌عەزیز وەزیری دەرەوەی ئەوكاته‌ی عیراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا رەشنووسێکی لەیەکگەیشتنیان ئیمزا کردووە و لەوێدا ئاماژە دراوە بەوەی "لایەنی تورکی بۆی هەیە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر ئۆپراسیۆن لە خاکی عیراقدا بکات، بەو مەرجەی پێشوەختە لایەنی عیراق لە مەبەستی ئۆپه‌راسیۆنەکە ئاگادار بکاتەوە".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "ئەوەی کراوە تەنیا بۆ یەک ساڵ بووە و درێژکردنەوەی نەبووە، هەربۆیە هیچ رێککەوتنێک لە نێوان عیراق و تورکیا نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە تورکیا داوا دەکات رێگری لە چالاکییە چەکدارییەکانی پەکەکە بکرێت، کە ئەویش حزبێکی تورکیایە و لە ناوچە سنوورییەکان هەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan