گێتی
موحسین ره‌زایی: چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى ئێران بن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فه‌رمانده‌یه‌كى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند، وه‌ڵامى ئێران بۆ ئیسرائیل دڵنیایی ده‌بێت و ئه‌و كاره رووده‌دات.
موحسين رەزایی، فه‌رمانده‌ى پله‌باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند "ئێران لە کات و شوێنی گونجاو‌دا وه‌ڵامى ئیسرائیل ده‌داته‌وه، مافی خۆمانە بەرگری لە خۆ بکەین و ئەگەر وەڵام نەدرێتەوە، ئاژاوەگێڕییەکانی ئیسرائیل درێژەی دەبێت، کەواتە وەڵام دانەوە هەر روودەدات"
وتیشى "كاتێك ئێران وه‌ڵامى ئیسرائیلى دایه‌وه بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌بێت هێزى ئێران چه‌ند و چه‌ند تواناى گه‌وره‌یه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "کێشەی گەورەی ئەمڕۆی ناوچەکە ئەوەیە کە ئەمه‌ریکا هەموو رێگا سیاسیی و یاساییەکانی بۆ کۆنترۆڵی ئیسرائیل بەکار هێناوە".
ع