کوردستانی

شه‌ش هه‌فته‌یه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى كۆنه‌بووه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


شه‌ش هه‌فته‌یه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى كۆنه‌بووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا تا ئێستا دیار نییه‌ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان شه‌ش هه‌فته‌یه‌ كۆنه‌بووه‌ته‌وه‌.

لیستێكى خراپى مووچه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غداى ناردووه‌، هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌ و به‌غداش نایه‌وێت به‌و حاڵه‌وه‌ پاره‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت، له‌گه‌ڵ خراپى دۆخى دارایی فه‌رمانبه‌ران، شه‌ش هه‌فته‌یه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆنه‌بووه‌ته‌وه‌.

ئاراز سه‌یدعه‌لى، چاودێرى سیاسى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وپه‌ڕى بێباكى و خه‌مساردى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمه‌ له‌و دۆخێكى له‌و شێوه‌یه‌ بۆ حاڵى فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتییان كۆنه‌بووه‌ته‌وه‌".

وتیشى "سه‌رۆكى حكومه‌ت هیچ باكى نییه‌ مووچه‌ بدرێت یان نا، ئه‌گه‌رنا زیاتر له‌ 50 رۆژه‌ فه‌رمانبه‌ر مووچه‌ى وه‌رنه‌گرتووه‌، به‌ڵام حكومه‌ت كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشى نه‌كردووه‌ و یه‌ك هه‌ڵوێستى له‌باره‌ى نه‌دانى مووچه‌ نه‌بووه‌".

له‌ دواى شه‌ش هه‌فته‌ و چاوه‌ڕوانییه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیاره‌ كۆببێته‌وه‌ و باس له‌ مووچه‌ و داهات بكات.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان