گێتی
بڕیارى کاندیدێکی سەربەخۆ ده‌چێته خزمه‌تى ترەمپەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیارى کاندیدێکی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا ده‌چێته خزمه‌تى دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانەوە، چونكه له كێبرَكێدا ده‌كشێته‌وه و پشتیوانی ترەمپیش ده‌كات.
رۆبەرت کێنێدی جونیۆر، کاندیدی سەربەخۆ بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند "له كاندیدبوون ده‌كشێته‌وه و پاڵپشتی دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان ده‌كات".
وتیشى "باوەڕی بەوە نه‌ماوە رێگایەکی راستى ھەبێت بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکاندا".
ئه‌و كاندیده سه‌ربه‌خۆیه، كه نەوەی بنەماڵەیەکی سیاسی بەناوبانگی ئەمه‌ریکایە، روونیشیكردووه‌ته‌وه "به‌پێى راپرسییە ناوخۆییەکان، ئه‌گه‌ر ئەو لە کێبڕکێکەدا هه‌بێت زیان بە دۆناڵد ترەمپ، دەگەیەنێت و له هه‌مانكاتدا ده‌بێته یارمەتیده‌ر بۆ ھاریس".
پ ح ع