کوردستانی

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سێ ته‌وه‌ر كۆببێته‌وه‌.

بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران "تەوەری یەكەم خستنەڕووی رەشنووسی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزیرانە تایبەت بە یەكخستنی رێكارەكانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاری لە نێوان حكوومەتی هەرێم و فیدراڵ".

"تەوەری دووەم ئەنجامی كۆبوونەوەكەی هەفتەی رابردووی نێوان شاندی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەخرێتەڕوو، تاوتوێی بەڕێوەچوونی كارەكانی تیمە هاوبەشەكەیان دەكرێت".

هه‌روه‌ها "ته‌وه‌رى سێیه‌م ئامادەكاریی دەكرێت هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی تایبەتی ئەنجوومەنی ئابووری وەزاریی فیدراڵ لە هەولێر بەڕێوە بچێت، كە تایبەت دەبێت بە دۆسیە هەڵپەسێراوەكانی نێوان وەزارەتەكانی هەردوو حكوومەت".

ع
Qaiwan
Qaiwan