گێتی
پینتاگۆن: هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران جددین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئیسرائیل به جددى وه‌رده‌گرێت.
پاتریک رایدر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند "هێشتا هەڕەشە سەربازییەکانی ئێران لەسەر ئیسرائیل هەیە، ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به جددی وه‌رده‌گرێت".
بەرپرسانی ئێران دوای تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنییە، لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە، بەڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى ئیسرائیلیان داوە.
عەباس عێراقچی، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌و باره‌وه رایگه‌یاند "هەوڵی ئیسرائیل لە دەستدرێژی بۆ سەر ئاسایش و سەروەری ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە و کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی خۆی بە شێوەی ورد، پلان بۆداڕێژراو و رێخکراو و بە لەبەرچاو گرتنی سەرجەم لایەنەکان دەداتەوە".
ع