کوردستانی

هۆكار و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ى دێنه‌پێش هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌، ئاشكرا ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكار و چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفتانه‌ى دێنه‌پێش هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌، ئاشكرا ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ گرفتى دواخستنى خه‌رجكردن و نه‌ناردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌ لایه‌ن عیراقه‌وه‌ و خه‌رجكردنى پاره‌ى جووتیارانى پارێزگاكانى عیراق، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى كشتوكاڵى په‌رله‌مانى عیراق زانیاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو، وه‌ باسى رێگه‌چاره‌یه‌كیش ده‌كات.

غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشوكاڵ له‌ په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "گرفته‌كه‌ زیاتر جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان و به‌شێك له‌ جووتیاره‌ كورده‌كانى پارێزگاى كه‌ركوكى گرتووه‌ته‌وه‌".

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى ته‌نها هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له‌م دۆخه‌ى ئێستادا هه‌رێمى كوردستان له‌ چیدا تووشى گرفت نه‌بووه‌، وه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر بنه‌مایه‌كى پته‌و رێككه‌وتنێك بكرێت، كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا هیچ گرفتێك نه‌یه‌ته‌ پێش له‌ كاتى رایی كردنى مامه‌ڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".

روونیشیكرده‌وه‌ "له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌رێم به‌پێچه‌وانه‌ى پارێزگاكانى تره‌وه‌ تووشى گرفت و لاوازى ده‌بێته‌وه‌ و ده‌بێت له‌ رێگه‌ى ئێمه‌ومانانه‌وه‌ كار له‌ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانمان بكه‌ینه‌وه‌".

هۆكارێكیش بۆ فره‌پێكهاته‌یی و فره‌ئایینى له‌ عیراق گه‌ڕانده‌وه‌ و وتى "ئه‌وه‌ش واى كردووه‌ هه‌ر وه‌زیرێك به‌پێى میزاجى خۆى مامه‌ڵه‌ به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه‌ بكات".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە