گێتی
ئیسرائیل بۆ هێرشکردن هۆشداری بە خەڵکی لوبنان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بەیانیی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هۆشداری دا لەوەی هێرش دەکاتە سەر لوبنان و داوای لە خەڵکی ئەو وڵاتە کرد لەو شوێنانە دوور بکەونەوە کە حزبوڵڵای لێیە.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە دانیاڵ هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە خەڵکی باشووری لوبنان کرد لە سهرجهم ئهو باڵەخانە و شوێنانه كە حیزبوڵڵا بەکاریان دەهێنێت دووربکەونەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە له لایهن حزبوڵڵاوه زیاتر لە 100 مووشەک گیرایە باکووری ئیسرائیل و بەشێکیان لە نزیک شاری حەیفا کەوتنە خوارەوە.
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رۆژی دووشەممەی حیزبوڵڵادا، زەنگی هۆشداری لە شارەکانی باکووری ئیسرائیل لێدرا و سەدان هەزار کەس بۆ خۆپاراستن چوونە پەناگەکان.