گشتی

مەودا میدیا وردەکاری زیادکردنی پشکی حاجییانی ھەرێم ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەودا میدیا وردەکاری زیادکردنی پشکی حاجییانی ھەرێم ئاشکرا دەکات

مەودا میدیا-

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان وردەکاری زیاد کردنی پشکی حاجییانی ھەرێم بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت "بڕی 435 کەس زیاد کراوە کە ئەوە بەپێی دادانیشتنووانی شارەکان دابەشدەکرێت و خەڵکێکی زۆر سوودمەند دەبن لێی".

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرەی ھەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "بەھەوڵ و تێکۆشانی حکومەتی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە، بەھەماھەنگی دەستەی باڵای حەج و عەمرەی عیراقی، ئەمساڵ رێژەی حاجییان بۆ ھەرێم زیاد کرا".

وتیشی "زیادکردنەکەش لە چوار ھەزار و 685 کەسەوە بۆ پێنج ھەزار و 120 کەس بوو واتە 435 کەس بۆ ھەرێمی کوردستان زیادکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بڕی زیادکردنی حاجییانیش بەپێی رێژەی دانیشتنووانی شارەکان دابەشکدەکرێت و ئەمەش رێژەیەکی زۆر باشە و زۆر کەس لێی سوودمەند بووە".

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی چوارشەممە 25ئەم مانگە تیروپشک بۆ ئەوکەسانەی لە ساڵانی 2017 و 2023 ناویان تۆمار کردبوو ئەنجامدرا و ئەو کەسانەشی کە ناویان دەرچووە لە ساڵی داھاتوو حەج دەکەن.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan