راپۆرت

سلێمانی بەسەر كۆرۆنا سەركەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی بەسەر كۆرۆنا سەركەوت
مەودا میدیا-

بەهۆی هەوڵ و ماندبوونی تەندروستی و پارێزگار و قائیمقام و هێزە ئەمنییەكانی شارەكەو پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنمایی و خۆپارێزییەكان، سلێمانی سەركەوت بەسەر كۆرۆنا.

لە دوای بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە ماوەی یەك مانگی رابردوو و لە سەرەتای مانگی ئایار، بەتایبەت لە وڵاتی ئێران كە دراوسێی هەرێمی كوردستانە، دوای ئەوەی چەندین رێكار لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی گیرایەبەر، هەر لەسەرتای ئەو مانگە، تەواوی ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی كوردستان كە لە مەرزەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی گەرانەوە هەرێمی كوردستان، كەرەنتینەكران بۆ ئەوەی لەژێر چاودێری تەندروستیبن.

پارێزگای سلێمانی بە تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی بە تەواوی هەوڵەكانیانەوە شەو و رۆژیان خستەسەر یەك بۆ ئەوەی ژیانی هاوڵاتیان لەو نەخۆشییە كوشندەیە كە هەتا ئێستا بە دەیان هەزار هاوڵاتی لەسەرانسەری جیهان كوشتووە رزگار بكەن.

لە دوای بڵاوبوونەوەی یەكەم حاڵەت لە سنوری پارێِزگای سلێمانی تادەهات ژمارەی تووشبووان زیاتر دەبوو، بەڵام ڕێنماییەكان و خۆپارێزییەكان و وشیاری بەشی زۆری هاوڵاتیان وایكرد نەخۆشیەكە زۆر تەشەنە نەكات و خۆی لە ژمارەیەك حاڵەت بینییەوە.

دوای ئەوەی لە سنورەكە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بۆ سەرو 100 كەس بەرزبووەوە، دواتر كۆنترۆڵی تەواوی دۆخەكە كراو ئەوانەی گومانیان لەسەر بوو خرانە ژێر چاودێری، لە ئێستادا لە كۆی ژمارەی تووشبووان، پارێزگای سلێمانی تەنیا 23 كەسی تووشبووی هەیە و سەرجەمی ئەوانەی تر گەڕانەوە ماڵی خۆیان وچارەسەركران، هەرچەندە باس لە مردنی سێ حاڵەتدەكرێت لە سنورەكە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان