ئابووری

ئاڵتوون به‌رده‌وامه‌ له‌گرانبوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵتوون به‌رده‌وامه‌ له‌گرانبوون

مه‌ودا میدیا-

جارێكى تر نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و به‌راود به‌ دوێنێ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك 50 دۆلار گرانبوو.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به‌ 2783 دۆلاره‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سێشەممە به‌ 2730 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گرانبوونى زێڕ له‌ بازاڕه‌كاندا به‌شێوه‌ى مسقاڵ و ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ر مسقاڵێك له‌نێوان 10 بۆ 15 هه‌زار گرانتربووه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan