کوردستانی

بانگدان لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانگدان لە مزگەوتەکانی هەرێمی کوردستان رێکدەخرێتەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند: "بانگدانی مەرکەزییان لە پارێزگای هەولێر دەستیپێکردووە، کارەکانی 100٪ تەواو بووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پڕۆژەی بانگدانی مەرکەزی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن، لە پارێزگای سلێمانی دەستکراوە بە پڕۆژەکە و 50٪ی کارەکانی تەواو بووە، دوای ئەو لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجەش پڕۆژەکە دەستپێدەکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە، بە تێکڕا لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 150 مزگەوت هەیە، زۆربەی  مزگەوتەکانیش، وتاربێژێکی بۆ دامەزراوە لەگەڵ تیمێکی تایبەت بە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی مزگەوتەکە و سەرجەمیان وەک فەرمانبەر لە حکومەتی هەرێم تۆمار کراون.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان