عیراقی
ئه‌ندامانى دادگاى فیدراڵیی ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ته‌واوى ئه‌ندامانى دادگاى فیدراڵیی عیراق ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش هه‌یه گرفتى گه‌وره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستبێت.
شه‌ش ئه‌ندامى سه‌ره‌كیی و سێ ئه‌ندامى یه‌ده‌گى دادگاى فیدراڵیی عیراق ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه، له‌كاتێكدا وابڕیاربوو هه‌فته‌ى داهاتوو له‌باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه و بڕیاربده‌ن.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى دادگاى فیدراڵیی گرفت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروست ده‌كات.
كاروان حه‌مه‌كه‌ریم، شاره‌زاى یاسا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌م كاته‌دا روون نییه هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه گرفت دروست ده‌كات و ئه‌گه‌رى ناردنى پاره و مووچه زیاتر دواده‌كه‌وێت".
ع
بیروڕا



