گێتی

ویتکۆف و عیراقچی چەندجارێک گفتوگۆیان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ویتکۆف و عیراقچی چەندجارێک گفتوگۆیان کردووە
مەودا میدیا-

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران چەند جارێک لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کردووە.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند "عەباس عێراقچی نێردەی ئەمەریکای ئاگادارکردووەتەوە کە تاران ناگەڕێتەوە بۆ دانوستان تاوەکو ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی رانەگرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ستیڤ ویتکۆف ئۆفەرێکی نوێی بۆ ئێران پێشنیار کردووە بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستی "هێڵە سوورەکان".

ئەوەشی خستەڕوو " عێراقی جەختیکردووەتەوە کە تاران دەتوانێت گفتوگۆکان دەستپێبکات ئەگەر واشنتۆن فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan