کوردستانی
توركیا زیاتر دێته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
توركیا له چوارچێوه‌ى ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستیكردووه به هێنانى چه‌ك و سه‌ربازیی زیاتر بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "توركیا بۆ درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان هێزى زیاتر و چه‌ك و سه‌ربازیی زیاترى هێناوه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها "له سنورى ئامێدى و ناوچه‌كانى تر توركیا چه‌ندین بنكه‌ى نوێى سه‌ربازیی كردووه‌ته‌وه و پێشتریش چه‌ندین بنكه‌ى سه‌ربازیی كردووه‌ته‌وه".
له لایه‌كى تره‌وه به‌هۆى هاتنى توركیا بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رو 400 گوندى هه‌رێمى كوردستان چۆڵبوون".
هاتنى ئه‌و هه‌موو هێزه‌ى توركیا‌و داگیركردنى زیاتر له 50 كیلۆ مه‌تر به‌قوڵى بۆ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، پارتى وه‌ك حزبى ده‌سه‌ڵاتداریی ناوچه‌كه بێده‌نگ بووه.