کوردستانی
ئه‌وانه‌ى سه‌رژمێریی ناكرێن زیانیان به‌رناكه‌وێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكاری سه‌رژمێریی گشتیی هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كه‌س و خێزانێك خۆیان تۆمار نه‌كه‌ن گرفتێك دروست نابێت.
مەحمود عوسمان، سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى سەرژمێریى گشتى لە هەرێمى کوردستان رایگەیاند "ئەو کەسانەی لەسەرژمێری خۆیان تۆمار ناکەن، کاتێک تیمەکانیان دەچنە ماڵەکانیان و کەس لەماڵ نییە، ئەوا هیچ زیانێکیان بەرناکەوێت".
باسى له‌وه‌شكرد " ئەو زانیارییانەی لە سەرژمێریی وەردەگیرێن، نادرێت بەهیچ وەزارەت و بەرپرسێک".
وتیشی "ئەگەر کەسێک رێگری بکات لەوەی سەرژمێریی بکەن، بە بژمێرەکان بڵێت نامەوێت خۆم تۆمار بکەم ئەوا بەگوێرەی یاسا سزای ماددی و بەندکردن دەدرێت".
رۆژى 4 شه‌ممه و 5 شه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌رژمێریی له عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
ع