کوردستانی
تره‌مپ كێشه‌كانى هه‌رێم قه‌بوڵ ناكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بە پێی نووسراوەی هەفتەنامەی ئەهرام ویکیلی، حكومه‌تى نوێی ئەمه‌ریکا بە سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ کێشە سیاسییەکانی هه‌رێمى كوردستان قه‌بوڵ ناكات.
هەفتەنامەی مانی ئەهرام ویکلی میسرى بڵاویكردووه‌ته‌وه "حكومه‌تى نوێى ئه‌مه‌ریكا چەندینجار داوای لە دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى كوردستان كردووه كه هێزی سەربازیی و ئەمنی هەرێم ئەبێ لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو پارتانە بێتە دەرەوە و لە وەزارەتی پێشمەرگە تێکەڵ ببێت".
باس لهوهشكراوه "بەم حاڵەوە رەوتی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جیا کردنەوەی هێزی سەربازیی و ئەمنی لە ئەو دوو حزبە و تێكه‌ڵبوونیان بە وەزارەتی پێشمەرگە بە هێواشی دەچێتە پێشەوە".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "تره‌مپ درێژەی کێشە سیاسیەکانی هه‌رێم بەتایبەتی لەسەر یه‌كخستنى کردنی هێزی پێشمەرگە قه‌بوڵ ناکات".
ع