گێتی
عه‌لى لاریجانى: پێش هێرشه‌كه ئیسرائیل پێیان وتم له ئێران هه‌ڵبێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، پێش هێرشه‌كه‌ى ئیسرائیل َبۆ سه‌ر ئێران، په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرا ئێران به‌جێبهێڵم به‌ڵام وه‌ڵامم دانه‌وه.
عەلی لاریجانی، راوێژکاری رێبەری باڵای شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "پێِش هێرشه‌كه پەیوەندییان پێوە کردم کە وڵات بەجێبێڵم، منیش دەمزانی لە کوێوە پەیوەندیی دەکەن، بۆیە وەڵامێکم دایەوە کە شیاوی بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بوو".
وتیشى "ئێران جۆرێکی نوێی وەڵامدانەوەی مووشەکی دەستپێکرد کە کاریگەرییەکی زۆری هەبوو، دوژمنیش لە هەمان کاتدا پلانێکی وردی بۆ لەناوبردنی پێکهاتەی سیاسیی ئێران دانا، لوتکەی گروپی حەوت بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پشتگیری لە مافی ئیسرائیل کرد بۆ بەرگریکردن لە خۆی و بەرپرسانی رۆژئاوای وەک ماکرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بە روونی لایەنگری تەلئەبیب بوون".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پلانی دوژمنانی ئێران بۆ رووخاندنی رژێم لە کەمتر لە شەش رۆژدا بە خه‌باتى میللەت و سەرکردایەتیی ژیرانە شکستی هێنا".
ع
بیروڕا



