کوردستانی
كونسوڵى ئێران له سلێمانى ههواڵێكى رهتكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
کونسوڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی ڕایگهیاند، پەیوەندییە کولتووری، مەعنەوی، سیاسیی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران زۆر بەهێزترن لەوەی کە پروپاگەندەى ئیسرائیل کاریگەرییان لەسەر هەبێت.
محەممەد مەحموودیان، کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە سلێمانی لە کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگهیاند "هەموو جیهان بە چاوی خۆیان بینیان کە ئێمە گەلێکی ستەملێکراو بووین و هیچ کات دەستپێشخەر نەبووین بۆ هێرشکردن، ئەوەی ئێمە کردمان، تەنیا بەرگرییهک بوو لە چوارچێوەی مافی رەوای خۆمان بۆ بەرگریی لە وڵاتەکەمان".
وتیشی "ئیسرائیل چاوەڕێی ئەوە بوو کە خەڵکی ئێران لە دژی حکومەت راپەڕن، بەڵام ئەم شتە هەرگیز رووی نەدا، سەڕەرای ئەو کێشانەی کە هەن، خەڵک و جەماوەر لە پشت حکومەت، سەربازان، سوپا و سوپای پاسداران وەستانەوە".
كونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن، لە دوای جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئەگەر کەسێک لە هەرێمی کوردستانەوە بڕواتە ئێران، ئێران دەستگیری دەکات "ئەم جۆرە دەنگۆیانە پیلانگێڕی ئیسرائیلن بۆ تێکدانی پەیوەندییەکان هەردوولایەن".
ع
بیروڕا



