کوردستانی
لە دێرەزوور گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ڤێلاکانی 'ئەلرواد' لەڕۆژئاوای دێرەزوور، دۆزرایەوە.
ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا، لەسەر زاری سەرچاوەیهکی بەرگریی شارستانی بڵاویکردەوە "گۆڕە بەکۆمەڵەکە لەلایەن ئاسایشی تاوانی پارێزگای دێرەزوور و دەزگا ئەمنییەکانی ترهوه دۆزراوەتەوە".
ئاماژە بەوەشكراوه"دوای راگەیاندنی دۆزینەوەکە دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنەکە و هەموو رێکارە پێویستیەکانیان گرتووتەبەر و کارەکانی هەڵدانەوە و پشکنین بەردەوامە".
"خەڵکی دێرەزوور بە دەستی هێزەکانی رژێمی پێشوو کۆمەڵکوژ کراون، تەرمەکانیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا شاردراوەتەوە، چ لە گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و چ لە جەرگەی پارێزگاکەدا، هەروەها پێ دەچێت دەیان گۆڕی لەو جۆرە لە دێرەزوور هەبن".
ع
بیروڕا



