کوردستانی
گه‌شته‌كانى عومره ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى حه‌جى ئه‌مساڵ، بڕیاره له رۆژانى داهاتوو و له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووز گه‌شته‌كانى عومره ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
سیروان ئه‌سعه‌د، خاوه‌نى نوسینگه‌ى حه‌ج و عومره به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "تا ئێستا به فه‌رمى كاتێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شتى عومره له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم دیارینه‌كراوه".
وتیشى "بڕیاره له سه‌ره‌تاى مانگى ته‌مووز كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته‌كانى دیاربكرێت و هاوڵاتییانیش ناو تۆمارده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى عومره".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌مساڵ دواى ته‌واوبوونى وه‌رزى حه‌ج، دره‌نگتر گه‌شتى عومره ده‌ستیپێكرده‌وه".
ع
بیروڕا



