کوردستانی
هه‌رێم و به‌غدا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێكى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێم و به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
ئه‌و به‌رپرسه به مه‌ودا میدیاى وت "هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت و داهات و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم رێككه‌وتوون".
باسى له‌وه‌شكرد "هه‌رێم و نه‌وت رۆژانه ده‌داته به‌غدا، هه‌روه‌ها داهاتى ناوخۆ مانگانه ده‌خاته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، له‌به‌رانبه‌ریشدا به‌غدا هه‌موو مانگێك به‌بێ دواكه‌وتن مووچه ده‌نێرێت بۆ هه‌رێم".
وتیشى "كێشه‌ى مووچه‌ى مانگى پێنج چاره‌سه‌ركراوه، ئه‌گه‌ر گرفت دروستنه‌بێته‌وه هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق بڕیارى كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بدات".
ع
بیروڕا



