عیراقی
سهرۆكى پێشووى دادگاى فیدراڵیی تەندروستیی تێكچووه و رهوانهى نهخۆشخانهكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەوەڵامی نوسراوێكی دادگای فیدراڵیی كە رۆژی 22ى حوزهیران رەوانەیان كراوە و رۆژێك دواتر وەڵامیان داوەتەوە و واژۆی سەرۆكی لیژنەی پزیشكی تایبەت بە كاروباری دادگاكانی لەسەرە، باس لەوەدەكات پشكنینان بۆ جاسم محەمەد عەبود سەرۆكی پێشووی دادگای فیدراڵیی كردووە و پشكنینەكانی چەند كێشەیەكی تەندروستییان خستووەتەڕوو.
بەپێی پشكنینەكە "سەرۆكی پێشووی دادگای فیدراڵی فشاری خوێنی هەبووە و رێژەی چەوری زیانبەخشیشی لە خوێندا زۆر بووە، جگە لەوەش كێشەی درێژخایەنی بڕبڕەكانی ملی هەیە".
ئاماژە بهوهشكراوه"جاسم محەمەد عەبود بۆ خزمەتكردن گونجاو نییە و رەوانەی خانەنشینی دەكرێت".
رۆژى رابردوو دادوەر جاسم عەبود لەلایەن ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراقەوە بڕیاری خانەنشینی پەسەندكرا، ئەنجومەنەكە دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، جێگری سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵیی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراقی بۆ سەرۆكی دادگاكە دیاریكرد.
ع
بیروڕا



