ئابووری
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه دابه‌ش ناكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت و دواده‌كه‌وێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ود میدیا دراون "ئه‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌ش ناكرێت، ئه‌گه‌رچى نزیك ده‌بێته‌وه له 50 رۆژ و مووچه‌ى ئه‌و مانگه‌ش دواكه‌وتووه له واده‌ى خۆى".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "ناردنى ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆ مانگى 10، ئه‌گه‌رێكى لاوازه و ئه‌گه‌ریش به‌غدا پاره بنێرێت رۆژى داهاتوو بڕێكى كه‌م ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه مووچه‌ى پێ دابه‌ش ناكرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه له هه‌موو عیراق پشووى فه‌رمییه به‌هۆى سه‌رژمێرییه‌وه و وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ئاماده نییه له كاتى پشوو مووچه بنێرێت".
ئه‌گه‌ر به‌غدا ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌شێكى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بنێرێت، ئه‌وه ناردنى ته‌واوى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، به‌وه‌ش دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 10 ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌فته‌ى داهاتوو.
ع