ئابووری

عیراق بڕیارێكى ده‌ركرد و هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق بڕیارێكى ده‌ركرد و هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

عبراق پێشکەشکردنى داواکاریى موچەى چاودێریکارى بریندارانى سوپاى دەستپێکرد کە لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت‌ و ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ڕیزه‌كانى سوپاى عیراق خزمه‌تیان كردووه‌و به‌هۆى برینداربوونیانه‌وه‌ تواناى كاركردنیان نه‌ماوه‌.

سەگڤان سندى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئاسایش‌و بەرگریى له‌پەرلەمانى عێراق رایگه‌یاند "ئەو موچەیە کەسوکارى ئەو سەربازە بریندارانەى سوپاى ئێستاو پێشووى عیراق دەگرێتەوە کە خەڵکى هەرێمى کوردستانن‌ و برینداربوون‌ و بەهۆیەوە تواناى کارکردنیان نەماوە".

وتیشى "موچەکە ئەوکەسانە دەگرێتەوە کە کەسی پلەیەکى بریندارەکەن، بڕى موچەکە لەنێوان 150 بۆ 250 هەزار دینار دەبێت، دایک‌، باوک‌ و هاوسەر، کوڕو کچ، خوشک‌ و براو باپیرو داپیرەو نەوەکانى بریندارەکە دەتوانن ئەو داواکارییە پێشکەشبکەن، بەو مەرجەى کەسی بریندار ڕێژەى کەمئەندامییەکەى 75% بێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan